شارەوانیی كەركوك چاككردن و قیرتاوكردنی شەقامەكانی دەستپێكرد

11:27 - 2025-06-23
عیراق
56 جار خوێندراوەتەوە

بەڕێوەبەری بەشی ئەندازیاری لە شارەوانیی كەركوك، رایدەگەیەنێت: هەڵمەتی چاككردن و قیرتاوكردنی شەقامەكان دەستیپێكراوە و تەواوی ناو شار و رێگەكان دەگرێتەوە.
ئەندازیار ئاسیا حەمەڕەحیم بەڕێوەبەری بەشی ئەندازیاری لە شارەوانیی كەركوك، بە كوردستانی نوێ-ی راگەیاند: تیمە هونەری و ئەندازیارییەكان لەچوارچێوەی هەڵمەتێكدا دەستیانكردووە بە فراوانكردنی دەروازەكانی كەركوك-سلێمانی و كەركوك-هەولێر و ژمارەیەك پرۆژەی دیكە كە خۆی دەبینێتەوە لە چاكسازی و نۆژەنكردنەوەی شەقامەكان و قیرتاوكردنەوەیان.
كەركوك، هێمن ئەحمەد

بابەتە پەیوەندیدارەکان