قوباد تاڵەبانی: بەبێ داتا بڕیاری دروست نادەین

01:29 - 2025-02-23
کوردستان
459 جار خوێندراوەتەوە

جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، سلێمانی دەکەینە سەرەڕمی شۆڕشی داتا لە عیراقدا.
بە چاودێریی قوباد تاڵەبانی، دووەمین كۆنفرانسی مید بۆ گەشەپێدانی ناوچەیی بە ناونیشانی (سیاسەت و بەڕێوەبردنی داتا بۆ پێشكەوتنی بەردەوام) لە سلێمانی دەستیپێكرد و لەمیانی كۆنفرانسەكەدا قوباد تاڵەبانی رایگەیاند، ئێمە هێشتا بەجددی لەگرنگی داتا تێنەگەیشتووین، بۆیە لە دانانی داتادا دواكەوتووین و بەدڵنیاییەوە بەبێ بوونی داتای زانستی ناتوانین بڕیاری دروست بدەین و كێشە بنەڕەتییەكان چارەسەر بكەین.
ئاماژەی بەوەشكرد، ئەمڕۆ شەڕ و کێبڕکێیەکی گەورە هەیە لە جیهاندا لەسەر داتا، کێ داتای وردتر، زۆرتر و زانستییانەتری هەبێت، براوەی رکابەرییەکانە لە هەموو بوارەکاندا.
قوباد تاڵەبانی باسی لەوەکرد، بەبێ بوونی داتای دروست حكومڕانی رەشید بوونی نییەو كەرتەكانی كشتوكاڵ و پیشەسازی و گەشتیاری و كەرتەكانی دیكەش پێشناكەون، بۆیە كێ داتای زیاتری هەبێت، ئەو براوەترە.
ئەوەشی خستەڕوو، پێویستە كار لەسەر یاسای پاراستنی داتا بكەین و گرنگی بە سیاسەت و بەڕێوەبردنی داتا بۆ پێشكەوتنی بەردەوام بدرێت.

# قوباد تاڵە‌بانی

بابەتە پەیوەندیدارەکان