خوێندنەوە بۆ کتێبێک لەبارەی «مەلای گەورە» وە دەکرێت

11:53 - 2025-02-25
دووتوێ
31 جار خوێندراوەتەوە

رۆژی شەممە 22/2/2025 لە ناوەندی رێکخراوە دیموکراتییەکانی راپەڕین، کۆڕێک بۆ ناساندن و بڵاوکردنەوەی کتێبی (مەلای گەورە، چاکسازی- نوێگەری) لە نووسینی دڵزار حەسەن سازکرا.
کۆڕەکە کە بە ئامادەبوونی نووسەری کتێبەکە بەڕێوەچوو، تێیدا وێڕای دابەشکردنی کتێبەکە بەسەر ئامادەبوواندا، نووسەر و رۆژنامەنوس سەربەست جیهاد خوێندنەوەیەکی شرۆڤەیی بۆکرد و تێیدا تیشکی خستەسەر بەشەکانی کتێبەکە، لەگەڵ ئەو سەرنجە رەخنەییانەی کە لەسەر ناوەڕۆکی کتێبەکە خستیەڕوو، ئەوەش گفتوگۆیەکی چڕی لەنێو ئامادەبوواندا بەدوای خۆیدا هێنا.

 

ئا: هەڵوێست مستەفا

#کوردستانی نوێ-ی راپەڕین

بابەتە پەیوەندیدارەکان