زانكۆی پۆلیتهكنیكی سلێمانی بە هاوکاری رێکخراوی کاری نێودەوڵەتی و دامەزراوەکانی کەرتی تایبەت 600 هەلی کار لە یەکەمین پێشانگەی ههلی كار و تۆڕبهندی سلێمانی راگەیاند.
رۆژی 4ی ئایاری 2025 یەکەمین پێشانگەی ههلی كار و تۆڕبهندی سلێمانی لەژێر دروشمی (داهاتووت مسۆگەر بکە) بە سەرپەرشتی پ.د.هوشیار عەبدوڵڵا عەزیز سهرۆكی زانكۆی پۆلیتهكنیكی سلێمانی و ئامادەبوونی وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی و پارێزگاری سلێمانی و سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی لە شاری سلێمانی کرایەوە.
ئەم پێشانگەیە بە بەشێکی تری هەوڵەکانی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی دادەنرێت کە لە لایەن سەنتەری پەرەپێدانی کار (CDC) بە هاوبەشی لەگەڵ رێکخراوی کاری نێودەوڵەتی (ILO) و وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی و بە پاڵپشتی دارایی یەکێتیی ئەوروپا ئەنجام دەدرێت؛ 37 كۆمپانیای جۆراو جۆر بهشداریان كردووه و تونراوه 600 ههلی كار لە بوارە جیاوەزەکاندا دا بۆ خوێندکاران و دەچووانی زانکۆکان لە پێشەنگەکەدا بخرێتەڕوو.
لە مەراسیی کردنەوەی پێشانگەکە ژمارهیهكی بهرچاو لە لێپرسراو و نوێنەرانی كۆمپانیا جیاوازەکان و ژمارەیەکی بەرچاو لە دەرچووان و خوێندکاران سەردانیان کرد و تیایدا سیڤی خۆیان پێشکەشی کرد.
له كردنهوهی چالاكییهكهدا پانێلێک بەناونیشانی دەرچوونەوە بەرەو بازاڕی کار: دەرفەتەکان و ئاڵەنگارییەکان سازکرا بۆ هەریەک لە پ.ی.د. بەختیار عبید شەریف یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی بۆ کاروباری خوێندکاران، نەوزاد غەفور کەریم سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی، ئارام ئەنوەر عومەر، بەڕێوەبەری ھەرێمی سندووقی پشتیوانی پڕۆژەکانی بچووک و مامناوەند لە وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی.