کیم جۆن ئون: ئامانجی سوپای کۆریای باکور ئەوەیە ببێتە بەهێزترین سوپای جیهان

09:00 - 2025-02-25
جیهان
189 جار خوێندراوەتەوە

سەرۆکی کۆریای باکور رایگەیاندووە، رێگایەکی دووریان بڕیوە لە بنیاتنانی سەربازی و سوپای بەهێزدا.

ئاژانسی هەواڵی ناوەندی کۆریا KCNA بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ کیم جۆن ئون سەرۆکی کۆریای باکور لەمیانی وتارێکیدا کە لە زانکۆی کیم ئیل سونگ بۆ سیاسەت پێشکەشی کرد، جەختی لەسەر دڵسۆزی بۆ نیشتمان کردەوە و وتیشی؛ ئامانجی سوپای کۆریای باکور ئەوەیە ببێتە بەهێزترین سوپای جیهان.

هاوکات ئاژانسی رۆیتەرز رایگەیاندووە، کیم جۆن ئون ئاماژەی بەوەکردووە،  پێویستە سوودە سیاسی و ئایدیۆلۆژی، مەعنەوی، ئەخلاقییەکانی حزب، سوپای گەل  لەپێشینەی کارەکانمان بێت.

راشیگەیاند، چەکی بێ ئایدۆلۆژیا تەنها پارچەی ئاسنە و هیچی تر، بۆیە بنیاتنانی سوپا پێویستە هەمیشە گرنگی بە بەهێزکردنی رووە سیاسی و ئایدۆلۆژی و ئەخلاقیەوە بدرێت.

بابەتە پەیوەندیدارەکان