لەگوندێکی سنوری قەزای کفری گولەهاوەنێک بەمنداڵێکدا تەقیەوەو گیانی لەدەستدا.
وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان رایگەیاند، لە گوندی حاجی عەواد لەناحیەی سەرقەڵا لەسنوری قەزای کفری، گولە هاوەنێک بە منداڵێکی نۆساڵاندا تەقیوەتەوەو گیانی لەدەستداوە.
وتیشی، بۆمبەکە گولە هاوەنێکی کۆن بووە.
پۆلیسی گەرمیان ئاماژەی بەوەدا، ئەو شوێنەی گولە هاوەنەکەی تیایدا تەقیوەتەوە نزیک ماڵی منداڵەکەیەو لەکاتی کێڵانی زەوییەکە گولە هاوەنەکە هاتووەتە سەر زەوی و بە منداڵەکەدا تەقیوەتەوە.