د.لەتیف رەشید، سەرۆک کۆماری عێراق رایگەیاند، وەزارەتی دارایی عیراق نەیتوانیوە پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان پارەداربکات بۆ دەستپێکردنەوە بە پرۆژە خزمەتگوزارییەکان، ئەوەش بووەتە هۆکاری دواخستنی گەشەپێدانی ئابووری و بونیادنانەوە لە هەرێمی کوردستان.
سەرۆک کۆمارى عێراق، لە وتارێکیدا لە سێیەمین کۆڕبەندی ساڵانەی هەولێر رایگەیاند، سەرەڕای دیاریکردنی نرخی نەوت و جێگیرکردنی نرخەکەی لە بودجەی گشتیدا، بەڵام دەبینین لە بەرامبەردا نەتوانراوە لەلایەن وەزارەتی دارایی فیدراڵەوە پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان پارەداربکرێت بۆ دەستپێکردنەوە بە پرۆژە خزمەتگوزارییەکان و پرۆژەکانی وەبەرهێنان لە هەرێمی کوردستان، وەزارەتەکان و پارێزگاکانیشى، ئەمەش بووەتە هۆکاری دواخستنی پرۆسەی گەشەپێدانی ئابووری و بونیادنانەوە لە هەرێمی کوردستان.