لە راگەیاندراوێکدا یەكێتیی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان، داوا لە بازرگانان و دوكانداران دەكات لە مانگی رەمەزانی پیرۆزدا نرخی كاڵا و خواردەمەنییەکان گران نەكەن، چونكە بەرزكردنەوەی نرخ پێچەوانەی شەریعەتی ئیسلامە.
لە راگەیاندراوەکەدا عەبدوڵا شێركاوەیی، وتەبێژی یەكێتیی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان ئەوەشی خستووەتە روو، بەرزكردنەوەی نرخی كاڵا و خواردەمەنی لەم مانگەدا گوناهـ و تاوانە. بەپێی شەریعەتی ئیسلام، قۆستنەوەی بازاڕ و هەڵگرتنی كاڵا بۆ گرانكردنەوەی نرخ، رێگەپێنەدراوە. وتەبێژی یەكێتیی زانایان ئایینی ئیسلامی كوردستان راشیگەیاند، پێویستە بازرگانان لەم مانگەدا زیاتر بەرپرسیارێتییان لەبەرچاو بگرن و رەوشتی ئایینی و كۆمەڵایەتییان بپارێزن.