فێستیڤاڵی کورتە فیلمی ئاشتی و پێکەوەژیان

10:46 - 2022-07-31
هەمەرەنگ
558 جار خوێندراوەتەوە

بە بەشداریی چەندین رێکخراو و بە پاڵپشتی حکومەتی ئەڵمانیا، رۆژانی 21 تا 23/9/2022 فێستیڤاڵی کورتە فیلمی ئاشتی و پێکەوەژیان لە سلێمانی بەڕێوەدەچێت.
بە وتەی رێکخەرانی فێستیڤاڵەکە ئامانج لە رێکخستی ئەم فێستیڤاڵە زیاتر قووڵکردنەوەی پێکەوەژیانی پێکهاتەکانی ناو عیراق و هەرێمی کوردستانە.
فێستیڤاڵەکە لەلایەن کۆمپانیای مەستی فیلمەوە جێبەجێدەکرێت و 467 فیلم گەیشتۆتە دەست رێکخەرانی فێستیڤاڵەکە کە 80 فیلمیان لە ئێران و 50 فیلم لە هەرێمی کوردستان و عیراق و فیلمەکانی تریش لە پارچەکانی تری کوردستان و 48 وڵاتی تری جیاوازەوە نێردراون و فیلمەکان  لەلایەن لیژنەیەکی تایبەتەوە هەڵسەنگاندنیان بۆ دەکرێت کە بریتین لە «بەڵگە فیلم، ئەنیمەیشن، چیرۆک» هەروەها فێستیڤاڵەکە سێ خەڵات دەبەخشێتە فیلمە سەرکەوتووەکان کە بریتین لە خەڵاتی «باشترین فیلم، گەنجی بە ئەزموون، باشترین کامێرا».
ئومێد محەمەد

بابەتە پەیوەندیدارەکان