بەرهەمهێنانی کارەبای نیشتمانی لە عیراق ریکۆردی مێژوویی تۆمارکرد

11:30 - 2022-07-31
ڕاپۆرت
534 جار خوێندراوەتەوە

بەپێی بەیاننامەی وەزارەتی کارەبای عیراق، ئێستا توانای بەرهەمهێنانی کارەبای نیشتمانی بۆ (22) هەزار و (680) مێگاوات بەرزبۆتەوە و کوالێتی کارەباکەش زۆرباش و سەقامگیرە.
هەروەها وەزارەتەکە باسی لەوەشکردووە، بەپێی پلانی وەزارەتی کارەبا لە ماوەی تەنها ساڵێکدا بەرهەمهێنانی حەوت هەزار مێگاواتی تر کارەبا تەواو دەبێت.
بڕیاریشە لە چەند رۆژی داهاتوودا ژمارەیەک وێستگەی تری بەرهەمهێنانی کارەبا لە سەڵاحەدین، وێستگەی عوکاز و چەند وێستگەیەکی تر بەگەڕبخرێن.
هەروەها وەزارەتەکە لە بەرنامەیدایە، چەندین رێگەی تر بۆ بەرزکردنەوەی بڕی بەرهەمهێنانی تەزووی کارەبا بەرزبکاتەوە لەوانەش پشتبەستن بە وزەی خۆر و بەکارهێنانەوەی پاشەڕۆکان.
ئەو هەنگاوەی وەزارەتی کارەبای عیراق لە کاتێکدایە دابینکارییەکی کەمی دارایی بۆ بواری کارەبا کراوە، هێشتاش بودجە پەسەندنەکراوە، گرفتی دابینکردنی گاز بۆ وێستگەکانی کارەبا بەتەواوی چارەسەنەکراوە، ناوبەناویش لە لایەن تیرۆریستانەوە تاوەرەکانی کارەبا بە ئامانج دەگیرێن و رۆژ بەڕۆژیش رێژەی بەکاربردنی کارەبا روو لە زیادبوون دەکات.

یادگار عەلی

بابەتە پەیوەندیدارەکان