بۆچی پیاوان لە ماڵەوە قسە ناكەن؟

12:04 - 2022-07-31
ژینگە
448 جار خوێندراوەتەوە

گەورەترین هۆكاری ئەوەی كە مرۆڤ نایەوێت پەیوەندی دروست بكات، ئەوەیە كە ئەوەی دەیەوێت لەو پەیوەندییە بەدەستی بهێنێت، بە دەستی ناهێنێت، واتا چی؟ واتا من حەز دەكەم بە قسەكردن لەگەڵ كەسێكی دیكەدا چێژ وەرگرم، پیاوان حەز دەكەن لە قسەكردندا پلەو پایەیەكیان دەست بكەوێت، خۆ ئەگەر لەكاتی قسەكردندا پلە و پایەیەكی باڵای پێ بدەن، زۆر حەز دەكات قسە بكات، بەڵام ئەگەر هەر ئەو قسە بكات و بە رەخنە و سەركۆنە دایگرنەوە، ئیدی وردە وردە تاقەتی قسەكردنی نامێنێت.
بۆڵەبۆڵ هۆکاری قسەنەکردنی پیاوانە
 گەورەترین هۆكاری ئەوەی كە پیاو بەشداریی لە قسەكردندا ناكات، بۆڵەبۆڵ و سەركۆنەیە، رەنگە وا بزانێت بەرامبەرەكەی لەو كەسانەیە كە بە دوای كەماڵدا دەگەڕێ و لە هیچ شتێك رازی نییە، مەرج نییە وابێت، بەڵكو زۆر لە ژنان كە بۆڵەبۆڵ دەکەن بۆ ئەوەیانە كە ژیانی خۆیان باشتر بكەن، ئەمە هەڵەیە، تا زیاتر بۆڵەبۆڵ بکەیت ژیان باشتر نابێت، بچۆرە سەر خاڵە باشەكان، بە شان و باڵی مێردەکەتدا هەڵدە، پێی بڵێ: تۆ دەزانی بۆچی عاشقی تۆم؟ ئەوكاتە بزانە سەر بەرز دەكاتەوە یان نا، من گرەنتیت دەدەمێ ئاوا سەر بەرز دەكاتەوە و دەڵێ: بۆچی؟ جوان گوێت لێ دەگرێت و چاوەڕێ دەكات تا بزانێ تۆ چی دەڵێیت، خۆ ئەگەر بۆڵەبۆڵ بکەیت، دووبارە دڵی دەرەنجێ، رەنگە زۆر قسەش لە دژی تۆ بكات، بەڵام ئەگەر بڕوانیتە خاڵە باشەكانی و باسی بیرەوەرییە خۆشەكانی بۆ بكەیت، باسی قوربانیدانەكانی بۆ بكەیت لە پێناوی تۆدا، بە تایبەت زۆر گرنگی بە قوربانیدانەکانی بدەیت، ئەوجا پیاو باسی قوربانیدانەكانی ژن بكات، یان ژن باسی پیاو بكات، ئەوە زۆر كاریگەرە.
باسی قوربانیدانەکانی بکە
 ئەوكاتە بەخۆی دەڵێ، ئا.. لەوە تێدەگات كە من ساڵەهای ساڵە قوربانی بۆ دەدەم، باسی قوربانیدانەکان بكەن دواتر بزانن قسەكردن دەستپێدەكات یان نا، بەڵام ناكرێ رۆژێك باسی قوربانیدانیەكانی بكەیت و رۆژی دواتر دووبارە دەست بكەیتەوە بە بۆڵەبۆڵ، ئەوە سوودی نییە، ئەگەر بتەوێ بەڕاستی سوود لەم شێوازە وەربگری، دەبێ بە سێ مانگ جێبەجێی بكەیت، لە مانگی یەكەمدا دەست بكە بە پیاهەڵدانی و ببینە وەڵامی چی دەبێت، مانگی دووەم وەڵامەكان زۆر باشتر دەبن و مانگی سێیەم خۆشتان رادێن لەسەر پیاهەڵدان و باسكردنی لایەنە باشەكان، ئەوكاتە ئیدی تۆ رادێیت لەسەر دۆخەكە و ئەویش دەست دەكات بە قسەكردن.

لە فارسییەوە: كوردەوان محەمەد سەعید
سەرچاوە: ئینتەرنێت

#کەشتیی نـــوح

بابەتە پەیوەندیدارەکان