لە میدیای توركییەوە

«هیچ پرۆسەیەكی دانوستان لە ئارادا نییە»

11:38 - 2025-03-04
جیهان
95 جار خوێندراوەتەوە

عومەر چەلیك وتەبێژی ئاك پارتی، لە كۆنفرانسێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، لە نزیكەوە بەدواداچوون بۆ پرۆسەكە دەكەن بەئامانجی توركیایەكی دوور لە تیرۆر، هەروەها هیچ پرۆسەیەكی دانوستان سەبارەت بە تایبەتمەندییەكانی نەتەوە و دەوڵەت لەئارادا نییە و ئەوەی هەیە چارەسەریی تەواوی كێشەكانە لە رێگەی دیموكراسییەوە. ئاماژەی بەوەشكرد: ئێمە نامانەوێت هەڕەشەی تیرۆریستی لە عیراق و سوریادا رووبدات و  پرۆژەی ئیمپریالیستەكان پووچەڵ دەكرێنەوە و ناهێڵین بریكاریی هەندێك دەوڵەت لە ناو ئەو رێكخراوە تیرۆریستییانەدا بن و هەوڵەكانمان مایەپووچ بكەن.
عومەر چەلیك وتی: رێبازیی بنچینەیی ئێمە بریتییە لە نەهێشتنی هەموو پێكهاتە تیرۆریستییەكان كە بوونەتە هۆكاریی ناسەقامگیریی لە ناوچەكەدا.

 

بابەتە پەیوەندیدارەکان