لە میدیای توركییەوە

رۆژنامەی هائارێتز: چەكدانانی پەكەكە هاوسەنگیی دەگۆڕێت

11:40 - 2025-03-04
جیهان
101 جار خوێندراوەتەوە

لەشیكارییەكدا كە رۆژنامەی هائارێتزی ئیسرائیلی بڵاویكردۆتەوە، ئاماژەی بەوە كردووە: پەكەكە بەچەكدانانی، هەموو هاوسەنگییەكانی سوریا دەگۆڕێت و ئەم دۆخە هەڕەشە لە بوونی ئیسرائیل دەكات. لە هەمان كاتدا، ئیسرائیل وەك تاكە هێزی دەرەكی كە لە سوریادا ماوەتەوە، دەتوانێت رووبەڕووی گوشارەكانی توركیا و سوریا ببێتەوە. جگە لەوەش ئیدارەی ئەمریكا دەتوانێت گوشارەكان لەسەر ئیسرائیل زیاد بكات و پاڵپشتی ئەردۆغان بكات بۆ بەدەستهێنانی كۆنترۆڵی تەواو لە سوریادا.
رۆژنامەكە بەناونیشانی «ئاگربەستی پەكەكە دەتوانێت هاوسەنگی هێز لە سوریا بگۆڕێت و هەڕەشە لە بوونی ئیسرائیل بكات»، بڵاویكردۆتەوە: دوای رووخانی ئەسەد، توركیا، سوریای خستەژێر چەتری خۆی و ئێستا ئامانجی ئەوەیە ئاسمانی سوریا كە بە هەماهەنگی لەگەڵ روسیا بەڕووی ئیسرائیلدا كراوەیە، دابخات ئەگەر توركیا جێگەی مۆسكۆ بگرێتەوە.

 

بابەتە پەیوەندیدارەکان