ئاژانسی هەواڵی (سانا) بڵاویكردەوە، لەدوای كەوتنی دەسەڵاتی بەشار ئەسەدەوە تا ئێستا 300 هەزار پەنابەری سوریا گەڕاونەتەوە بۆ وڵاتەكەیان، لە راپۆرتێكی نەتەوە یەكگرتووەكاندا ئاشكراكراوە ئەو پەنابەرانەی لە وڵاتانی دراوسێوە گەڕاونەتەوە، لە 1/12/2024 ەوە بۆ 27ی دووی 2025 دەگرێتەوە.
راپۆرتەكە ئاماژە بەوەشدەكات: زۆرترین ژمارەی ئەو گەڕاوانە لە وڵاتی توركیاوە بووە كە بەپێی راپۆرتەكە 81,576 كەسن، كە گۆڕانكارییە سیاسی و ئەمنییەكان كاریگەرییان لەسەریان هەبووە، ئەوەش سەرەڕای یەكخستنەوەی خێزانەكانیان. بەڵام ئەمەش هیچ لەو راستییە كەم ناكاتەوە كە گەڕاوەكان رووبەڕووی كێشە و ئاڵنگاریی زۆر دەبنەوە، لەوانەش لەناوبردنی موڵك و ماڵیان، بەردەوام مەترسی دۆخی ئەمنی، كەمی هۆیەكانی بووژانەوە و ژێرخانی ئابووری لەهەندێك ناوچەدا.