لە میدیای سورییەوە

یەك سوریا

11:45 - 2025-03-04
جیهان
105 جار خوێندراوەتەوە


رۆژنامەی (السوري الیوم) لەسەردێڕی خۆیدا بڵاویكردەوە، لەسەرەتای شۆڕشە شكۆمەندەكەیانەوە، گەلی سوریا لە رێگەی تەواوی دروشمەكانەوە بۆ داهاتووی سوریا، كە لە خۆپیشاندانەكاندا بەرزیانكردەوە، ئیدانەی رژێمی ئەسەد دەكەن و بە ستەم و تیرۆر و تایفەگەری ناوی دەبەن و خواستی خۆیان بۆ سوریایەكی داهاتوو پیشان دەدەن، لەناو ئەو دروشمانەدا زۆرترین دروشم ئەوە بوو كە دەڵێت «یەك و یەك و یەك، گەلی سوریا یەكە»، لەكاتێكدا تەواوی سوریا ئازاد بووە لە دەستی رژێمی پێشوو و سەرۆكی پێشووش هەڵهاتووە بۆ روسیا، یاساناسەكانی سوریا پێداگری لەوە دەكەن كە گەلی سوریا یەكە و هەر بەو شێوە دەمێنێتەوە.
رۆژنامەكە ئەوەی بڵاوكردۆتەوە: سوریاییەكان ئاواتەخوازی داهاتوویەكی باشترن بۆ سوریا كە تێیدا بتوانن بەخۆشگوزەرانی و بەختەوەریی بژین بەبێ توندوتیژیی و بەبێ زمانی چەك. لەدروشمی سەر لافیتەی خۆپیشاندانەكاندا، نووسراوە «نا بۆ تائیفەگەریی، نا بۆ دابەشكاریی و نا بۆ داگیركاریی».

 

 

بابەتە پەیوەندیدارەکان