رۆژنامەی (الوحدة) بڵاویكردەوە، دوای ئەوەی كە ژمارەیەك چەكداری ناڕێكخراو هێرشیان كردەسەر ناوچەی جرمانا لە گوندەكانی دیمەشق و بووەهۆی كوژرانی كارمەندێكی هێزە ئەمنییەكان و برینداربوونی دوانی دیكە، لە ئێستادا ئارامی گەڕاوەتەوە بۆ ناوچەكە.
لەبەیاننامەیەكیشدا كە شێخەكانی جرمانا بڵاویانكردۆتەوە، هاتووە: ئێمە ئەو كارەساتە گەورەیە لەگەڵ ئێوە بەش دەكەین كە لە شاری جرمانا لەسەر دەستی كۆمەڵێكی گێرەشێوێنی ناڕێكخراو و بێ دیسپلین روویداوە و لەگەڵ داب و نەریتی ئێمە ناگونجێت و هی ئێمە نین.
هەر لە بەیاننامەكەدا هاتووە: پێویستە هەموو رووپۆشەكان لەسەر دەم و چاوی ئەو كەسانەی دەرەوەی یاسا لاببرێت و دووبارە ناوەندی قەزای جرمانا ئاوەدانبكرێتەوە لە زووترین كاتدا و بەتوانایەكی گەورە و ئیدارەدانێكی راست لەرێگەی یاساوە.