دوای ھەشت ساڵ یەکێتی بارەگای مەڵبەندی حەوتی موسڵی وەرگرتەوە

01:35 - 2022-07-31
عیراق
962 جار خوێندراوەتەوە

پێشنیوەرۆی رۆژی یەكشەممە 31ی تەمموز 2022 بە ئامادەبوونی ھەڤاڵ ئاراس محەمەد ئاغا ئەندامی سەرکردایەتی و لێپرسراوی مەڵبەندی حەوتی نەینەوا و ژمارەیەک کادر و ئەندام و لایانگرانی یەکێتی لە سنووری پارێزگای موسڵ و دوای ھەشت ساڵ، یەکێتی وەك یەکەم لایەنی سیاسی کوردی گەڕایەوە نێو بارەگای مەڵبەندی حەوتی نەینەوا لە گەرەکی تەئمیم.

لە وتەیەکیشدا ئاراس محەمەد ئاغا لێپرسراوی مەڵبەند  گەڕانەوەی لە ئەندام و کادر و لایەنگرانی یەکێتی لە پارێزگاکە پیرۆزکرد و رایگەیاند، یەکێتی شاری موسڵ بەھی خۆی دەزانێت ھەرگیز دەستبەرداری نابێت وەك چۆن لە ساڵی 2022 بەخۆینی خۆمان بەرگریمان لێکردووە و بەردەوامیش دەبین لە پاراستن و خزمەتکردنی شارەکە، ئێستا قۆناغێکی نوێیە بۆ ئێمە وەك یەکێتی، لەسەر رێبازی سەرۆک مام جەلال بەردەوام دەبین و گەشەی پێدەدەین، بەتایبەتیش لە موسڵ لەگەل ھەموو پێکھاتەکان بەبێ جیاوازی.

 وتیشی، دوایی ھەشت ساڵ وەك یەکەم حزبی کوردی لەم شارە توانیمان بگەڕێینەوە بۆ ناو مەڵبەندی خۆمان، ئەمەش شانازییەکی گەورەیە.

 ھاوکات لێپرسراوی مەڵبەند، پشتیوانی سەرۆك بافڵ جەلال تالەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و ھەڤاڵ سەرکەوت زەکی لێپرسراوی مەکتەبی رێکخستن راگەیاند بۆ مەڵبەندی موسڵ و سەرجەم کۆمیتەکان و ھاووڵاتیانی شارەکە.

بابەتە پەیوەندیدارەکان