هاوڕێ تۆفیق بۆ کوردستانی نوێ : سەرۆك كۆمار لە وتارێكدا سیاسەتی هەمیشەیی دەوڵەتی عیراق رووندەكاتەوە

قاهیرە، كارەكانی لووتكەی نائاسایی عەرەبی بەڕێوەدەچێت

01:24 - 2025-03-04
جیهان
100 جار خوێندراوەتەوە

د.لەتیف رەشید سەرۆك كۆمار، بە یاوەریی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان و ژمارەیەك لە بەرپرسانی حكومی و راوێژكار و كەسایەتییە سیاسییەكان، بەشداریی لە كارەكانی لووتكەی نائاسایی عەرەبی دەكات، كە بڕیارە لە قاهیرەی پایتەختی میسر بەڕێوەبچێت.
تەوەری سەرەكیی لووتكەكە، تایبەت دەبێت بە پەرەسەندنەكانی كەرتی غەززە و خاكی فەلەستین و چەند پرسێكی دیكەی تایبەت بە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست.

هاوڕێ تۆفیق بەڕێوەبەری گشتیی پەیوەندییەكان و رێكخراوە نێودەوڵەتییەكان لە سەرۆكایەتیی كۆماری عیراق، بە كوردستانی نوێ-ی راگەیاند: كۆبوونەوەكە لەسەر داوای وڵاتی فەڵەستین رێكدەخرێت و تایبەتە بە دۆسێی ئەو وڵاتە و كەرتی غەززە و پرسی پرۆسەی ئاوەدانكردنەوە و گەڕانەوەی ئاشتی بۆ سنوورەكە.

ئاماژەی بەوەشكرد كە لە كۆبوونەوەكەدا سەرۆك كۆمار، وتاری رەسمیی عیراق دەخوێنێتەوە كە تایبەتە بە سیاسەتی هەمیشەیی عیراق بۆ پشتیوانیكردنی گەلی فەڵەستین و داكۆكیكردن لە مافەكانیان و كۆتاییهێنان بە جەنگ و تاوانكارییەكان.

تەها عەبدوڵڵا

 

بابەتە پەیوەندیدارەکان