بەرپرسی نوێی مەڵبەندی دراساتی گشتی ی.ن.ک دەستبەکار بوو

06:35 - 2022-07-31
کوردستان
791 جار خوێندراوەتەوە

بەرپرسی نوێی مەڵبەندی دراساتی گشتی ی.ن.ک دەستبەکار بوو

ئەمڕۆ 31/7/2022 ھەڤاڵ  قوباد تاڵەبانی سەرپەرشتیاری مەکتەبی سکرتاریەتی سەرۆك مام جەلال بەیاوەری ھەڤاڵ جەلال شێخ ناجی ئەندامی سەرکردایەتی ئامادەی رێوڕەسمی ئاڵوگۆڕی بەرپرسیارێتی مەڵبەندی دراساتی گشتی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بوو کە ھەڤاڵ د. یوسف گۆران وەک  لێپرسراوی نوێی مەڵبەندەکە دەستبەکار بوو لە جێی ھەڤاڵ کاوە سەلیم ئەندامی سەرکردایەتی.
ھەڤاڵ سەرپەرشتیاری مەکتەبی سکرتاریەت دەستخۆشی ئەرک و بەرپرسیارێتی ماوەی رابردووی لە ھەڤاڵ كاوە سەلیم کرد و پیرۆزبایی و ھیوای سەرکەوتنی بۆ ھەڤاڵ لێپرسراوی نوێ خواست.

# قوباد تاڵە‌بانی

بابەتە پەیوەندیدارەکان