دوابەدوای پەیامەكەی ئیمراڵی كە دەڵێت «پەكەكە خۆی هەڵبوەشێنێتەوە، هەموو گروپەكان چەكەكانیان دابنێن»، نەخشەڕێگای دەم پارتی خەریكە شێوەدەگرێت، ئەو پارتە لە 120 شوێن كۆبوونەوەی گشتیی ئەنجام دەدات. پرۆسەكە بە وردیی روون دەكرێتەوە. لە كاتێكدا چاوەڕوان دەكرێت وەفدی ئیمراڵی داوای چاوپێكەوتن لە ئەردۆغان بكات، هاوسەرۆكانی DEM گەشتێك بەناو پەرلەماندا دەكەن. دوابەدوای ئەو پڕۆسەیەش سەردانێك بۆ رۆژئاوا لە بەرنامەی كاریاندایە.
نەخشەڕێگەكەی دەم پارتی بەمشێوەیەیە:
- حزب لەگەڵ سەرجەم رێكخراوەكان دەچێتە مەیدان و لە 120 خاڵ كۆبوونەوەی گشتیی ئەنجام دەدات.
- توركیا بەبێ تیرۆر نەك تەنها بۆ دەنگدەرانی DEM، بەڵكو بۆ هەموو چین و توێژەكانی كۆمەڵگە روون دەكرێتەوە و ناڕەزایەتی و نیگەرانییەكان دەبیسترێت.
- وەفدی ئیمراڵی بە هەماهەنگیی لەگەڵ سەركردایەتیی حزب درێژە بە كارەكانی دەدات.
-- وەفدی ئیمراڵی داوای چاوپێكەوتن لە ئەردۆغان دەكات و سەردانی هەموو لایەنەكان دەكات.
-- هەر لەو چوارچێوەیەدا، بڕیارە وەفدی ئیمراڵی سەردانی رۆژئاوا بكات.