لە میدیای تورکییەوە

كۆنگرەی پەكەكە كەی دەبەسترێت؟

11:39 - 2025-03-06
جیهان
129 جار خوێندراوەتەوە

دوای بانگەوازی ئیمراڵی، هەموو چاوەكان روویان لە قەندیل كردووە. دەستەی كارگێڕی پەكەكەش رایگەیاندووە: «چەكمان دانەناوە» بەڵكو «ئاگربەستمان راگەیاندووە»، مستەفا قەرەسو رایگەیاند: پەكەكە هەڵدەوەشێنینەوە و كۆتایی بە خەباتی چەكداری دێنین. نابێت كەس لەم بارەیەوە هیچ دوودڵییەكی هەبێت، بەڵام  مەرجی «مافی هیوا»ی دانا، هەرچەندە ئەوە داواكاری ئۆجەلان نەبوو. قەرەسوو باسی لەوەشكرد: ئەم خەباتە 50 ساڵەیە بە نامەیەك چارەسەر نابێت و پێویستە توركیا دیموكراتیزە بكرێت.
بە پێ هەواڵەكە لە پشت پەردەوە باس لەوە دەكرێت كە كۆنگرەی هەڵوەشاندنەوەی پەكەكە لە مانگی نیساندا لە قەندیل دەبەسترێت.

بابەتە پەیوەندیدارەکان