ئەنقەرە، پێشوازی لە سەركردەی چەند هێزێكی سیاسیی كەركوك دەكات

12:17 - 2025-03-06
جیهان
106 جار خوێندراوەتەوە

لە ئەنقەرەی پایتەختی توركیا، وەزیری دەرەوەی ئەو وڵاتە پێشوازی لە وەفدێكی پارێزگای كەركوك دەكات كە بریتین لە سەركردەی چەند هێزێكی سیاسیی بەرهەڵستكار لە پارێزگاكەدا.
بەپێی هەوا‌ڵێك كە دوێنێ لە ماڵپەڕی كەناڵی CNN TURK و چەند میدیایەكی تری توركیادا بڵاوبۆتەوە، هاكان فیدان وەزیری دەرەوەی توركیا لە بینای وەزارەت لە ئەنقەرە پێشوازی كردووە لە حەسەن تۆران سەرۆكی بەرەی توركمانی لە كەركوك و یاوەرانی. ئەو وەفدە ئەگەرچی راكان جبوری-ی پارێزگاری ابەوەكالەتی پێشووی كەركوك و سەرۆكی هاوپەیمانیی عەرەبی لە كەركوك و خالد مەفرەجی سەركردە لە هاوپەیمانێتیی سیادە-یان لەگەڵدا بووە، بەڵام ناویان نەهاتووە و تەنها وێنەكەیان بڵاوكراوەتەوە. تەنانەت راكان جبوری تا ئێستا لە ئەكاونتی خۆیدا لە تۆڕی ئێكس ئەو هەواڵەی بڵاونەكردۆتەوە. ماوەتەوە بڵێین ئەو وەفدە كە لە ئەنقەرە پێشوازی كراون لە سەركردەی ئەو هێزە عەرەبی و توركمانانەن كە بایكۆتی حكومەتی خۆجێی كەركوكیان كردووەو بەرهەڵستكاری دەسەڵاتی كوردن لەو پارێزگایەدا.

بابەتە پەیوەندیدارەکان