پەیامی مەكتەبی سیاسیی یەکێتی بۆ رۆژی جیهانیی ژنان

07:24 - 2025-03-07
کوردستان
100 جار خوێندراوەتەوە

لە رۆژی هەشتی مارس، رۆژی  جیهانیی جۆشدانی بزووتنەوەی   ژناندا پیرۆزبایی گەرم لە گشت  ژنانی كوردستان و جیهان دەکەین.
جوڵانەوەی ماف و یەکسانیخوازی ژنان بەشێکی سەرەکی و جەوهەری خەباتی دیموکراتی و تێکۆشانی کۆمەڵایەتی میللەتانن و هەر پێشکەوتنێک لەم جوڵانەوەیەدا خەرمان و خەزینی تێکۆشانی جیهانی دەوڵەمەند دەکەن.

یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان   وەك هەمیشە پشتیوانی بۆ خەباتی  ژنان دووپاتدەکاتەوە. بەکردەوەش  لەسەر رێبازەكەی سەرۆك مام جەلال بواری تێكۆشانی لە بواری حزبی و حكومیدا بۆ رەخساندون و هەوڵەکانیشمان بەردەوامه بۆ  بەرفراوانترکردنی بەشدارییان لە بڕیار و داڕشتنی سیاسەتدا. 

هەر بەم بۆنەیەشەوە بەتایبەتی پیرۆزبایی لە هەڤاڵانی ژن و کچانی ریزەکانی یەکێتی دەکەین کە هاوبەشێکی سەرەکی رەوتی خەباتی هەمەلایەنەی حزبەکەیانن و پێشمان وایە ژنانی یەکێتیی باشترین و چالاکترینی ژنانی کایەی  سیاسی و گشتین لە کوردستاندا.

درود بۆ رۆحی ئەو ژنانە دەنێرین كە لە تێكۆشانی سیاسی و رێكخراوەییدا وەك تەواری بەرزەفڕ  و هێمای ئازایەتی سەرقافڵەی داكۆكیكاری توێژەکەیان بوون .

مەكتەبی سیاسیی 
یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان

بابەتە پەیوەندیدارەکان