وەزیری بەرگری ئیسرائیل: ئەحمەد شەرع روخساری راستەقینەی خۆی دەرخست

11:42 - 2025-03-08
جیهان
100 جار خوێندراوەتەوە

وەزیری بەرگری ئیسرائیل، رەخنەی توندی لە ئەحمەد شەرع گرت و رایگەیاند کە "دەمامکەکەی لاداوە و روخساری ڕاستەقینەی خۆی دەرخستووە."

ئیسرائیل کاتز، وەزیری بەرگری ئیسرائیل رایگەیاندووە کە شەرع پێشتر خۆی وەک کەسێکی میانڕەو نیشان داوە، بەڵام ئێستا رووی راستەقینەی خۆی دەرخستووە کە "تیرۆریستێکە لە قوتابخانەی قاعیدە کە کردەوەی ترسناک دژی خەڵکی مەدەنی ئەنجام دەدات."

ئیسرائیل کاتز، وەزیری بەرگری ئیسرائیل جەختی لەوە کردەوە کە ئیسرائیل بەرگری لە خۆی دەکات لە بەرامبەر هەر هەڕەشەیەک کە لە سوریاوە بێتە ئاراوە و بەردەوام دەبێت لە کارکردن بۆ ئەوەی باشووری سووریا بەبێ چەک بمێنێتەوە.

بابەتە پەیوەندیدارەکان