سوریا پێویستی زۆری بە ئاوەدانكردنەوەیە

01:21 - 2025-03-09
جیهان
33 جار خوێندراوەتەوە

ئاژانسی (سانا) لەزاری لێپرسراوێكی نەتەوە یەكگرتووەكانەوە بڵاویكردۆتەوە، سوریا زۆر پێویستی بە ئاوەدانكردنەوەیە.
محەمەد ئەلنسور سەرۆكی بەشی خۆرهەڵاتی ناوەڕاست و باكووری ئەفریقیا لە نووسینگەی كۆمسیۆنی باڵای مافەكانی مرۆڤ لە نەتەوە یەكگرتووەكان رایگەیاندووە: سوریا زۆر پێویستی بە دووبارە بنیاتنانەوە هەیە و سزاكانی خۆرئاوا كاریگەری خراپی هەبووە لەسەر گەلی سوریا. ئاماژەی بەوەشكردووە: پێشوازی لە راگرتنی ئەم دواییەی هەندێك لە سزاكان دەكەین، بەڵام پێویستە هاوتەریب بێت لەگەڵ دادپەروەریی ئینتیقالیدا، ئاوەدانكردنەوە لەسەر حسابی لێپرسینەوە و دادپەروەریی بۆ لێقەوماوان ناكرێت.
ئەو لێپرسراوەی نەتەوە یەكگرتووەكان باسی لەوەكردووە: كاركردنی نەتەوە یەكگرتووەكان لە ساڵی 2011وە لە سوریادا قەدەغە كراوە و ناچار لە دەرەوەی سوریا كاری لەسەر مافەكانی مرۆڤ كردووە، بەڵام لە ئێستادا تیمێكی نێودەوڵەتی هەیە لە دیمەشق بۆ كاركردن لەگەڵ دەسەڵاتی سوریا لەسەر ژمارەیەك دۆسێی وەك بیناكردنەوەی دامەزراوەكان لەسەر بناغەی مافەكانی مرۆڤ.

بابەتە پەیوەندیدارەکان