دوو بەڕێوەبەری نوێ لە پارێزگای کەرکوک دەستبەکاربوون

07:02 - 2025-03-09
کوردستان
62 جار خوێندراوەتەوە

رێبوار تەها پارێزگاری کەرکوک، پیرۆزبایی دەستبەکاربوونی لە هەریەك لە ئەندازیار زاگرۆس جان وەلی بەڕێوەبەری ئاوەڕۆی کەرکوک و ئاری سەیفەدین بەڕێوەبەری شارەوانییەکانی کەرکوک كرد.

لە دیدارەکە هەر یەک لە ئەندازیان ئیحسان وەهبی بەڕێوەبەری پێشووی ئاوەرۆ و ئەندازیار ئارام عەلی بەڕێوەبەری پێشووی شارەوانییەکان ئامادەبوون، پارێزگاری کەرکوک دەستخۆشی لە هەردوو بەڕێوەبەی پێشووی ئاوەرۆ و شارەوانییەکان کرد کە بێوچان لە ماوەکانی رابردوودا لە خزمەتی کەرکوک و کەرکوکییەکان بوون و یەکێک بوون لە بەڕێوەبەرە چالاکەکانی کەرکوک، هاوکات هیوای سەرکەوتنی بۆ بەڕێوەبەرانی نوێ خواست بۆ خزمەتکردنی هاووڵاتیان.

بابەتە پەیوەندیدارەکان