به‌شی وه‌رزشیی مه‌ڵبه‌ندی 2 -ی رێکخستنی كه‌ركوك -ی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، له رێوڕە‌سمێكدا، یه‌كه‌مین ساڵیادی كۆچی دوایی یاریزانی دێرینی تۆپی پێی کەرکوک (بێستون عه‌دنان) -ی ئه‌ندامی ده‌سته‌ی كارگێریی یانەی سۆلاڤی بەرز راگرت، مەراسیمەکە به ئاماده بوونی ژماره‌یه‌ك له هه‌ڤاڵانی به‌شی وه‌رزشیی مەڵبەند و هاوڕێ و خانه‌واده‌ی كۆچ كردوو بوو .
سه‌ره‌تا، ئاماده‌بووان دەقیقه‌یه‌ك بۆ گیانی پاكی كۆچكردو و سه‌رجه‌م شه‌هیدان وەستان، دواتر ره‌زای حاجی فایه‌ق لێپرسراوی به‌شی وه‌رزش لە مەڵبەندی کەرکوک، وته‌یه‌كی پێشكه‌ش كرد و تیایدا ئاماژەی بە دڵسۆزی كۆچكردو کرد له راپه‌ڕاندنی ئەرکە وه‌رزشیییەکانی.
پاشان رۆڵی کاریگەری یەکێتییانەی خوالێخۆشبووش بەز نرخێنرا کە هەمیشە کادرێکی دڵسۆز و خەمخۆری کوردانەی شاری کەرکوک بووە.