لە كفری خولێک کۆتاییهات و دوو خول بەردەوامە

10:23 - 2025-03-10
وەرزش
13 جار خوێندراوەتەوە

خولێكی فوتساڵ
*ناوەندی گەنجانی كفری، خولێكی فوتساڵی رێكخستووە و یارییەكانی ئەم خولە شەوانە بەڕێوە دەچن، كۆمەڵێك مامۆستا و لیژنەیەكی خۆبەخش بەڕێوەی دەبەن.
یارییەكان لە یاریگای تارتانی یانەی كفری بەڕێوە دەچن، 50 تیپ، بەشداریی تیادا دەكەن كە تیپەكانی كەلار، كفری، رزگاری، سەرقەڵاو ناوچە دابڕاوەكانی ترە.
یادی  شەهیدی فەرماندە ئەحمەدی حاجی رەشید
* چەند رۆژێك لەمەوبەر یاریی كۆتایی خولی تۆپی پێی شەهیدی فەرماندەی پارتیزان (ئەحمەدی حاجی رەشید) کرا.
لەم خولەدا ژمارەیەكی زۆر تیپی گەرمیان و ناوچە دابڕاوەكان تا دەگاتە دەربەندیخان بەشدارییان كردبوو، لیژنەی تیپە میللییەكانی كفری سەرپەرشتیی ئەم خولەی دەكرد، نزیكەی دوو مانگ یارییەكانی ئەم خولە بەردەوامبوون، لە یاریی كۆتاییشدا، تیپی شاڵاو 2-1 لە تیپی بەردە سووری بردەوە و بوو بە پاڵەوانی خولەكە.
دابان شەهید ئەحمەد حاجی رەشید، بە كوردستانی نوێی راگەیاند: بە هاوكاریی لیژنەی تیپیە میللییەكانی كفری و لە یادی ساڵڕۆژی شەهید بوون باوكمدا، ئەم خولەمان رێكخست، سەركەوتووانەش گەیشتە یاریی كۆتایی و سوپاسی سەرجەم رێكخەران و بەشداربووانی خولەكە دەكەم.
12 تیپ بەشدارن
*بەسەرپەرشتیی نوێنەرایەتیی كفری رێكخراوە دیموكراتییەكانی گەرمیان و بە بەشداریی 12 تیپی كفری، رزگاری، سەرقەڵا، جەبارە، كەلار، گردەگۆزینە و دوزخورماتوو، خولی تۆپی پێی شەهدی فەرماندە قانع مەحمود ئۆمەربلی دەستیپێكردووە.
هاوار ئەحمەد، لێپرسراوی ناوەندی رێكخراوە دیموكراتییەكان لە كفری، بە كوردستانی نوێی راگەیاند: جگە لەوەی ئەم خولە بۆ تیپە میللییەكان گرنگی وەرزشیی هەیە، لە هەمان كاتیشدا بۆ ئێمەش و بۆ ئەوانیش گرنگە كە خولەكە بەم شێوە بەرفراوانە دەبێتە مایەی یەكترناسینی زیاتری گەنجان و لاوانی ئەم سنورە و ئاستی یارییەكەش لە سنوەرەكەدا گەشەی باشتر دەكات.
حەیدەر ئەحمەد

بابەتە پەیوەندیدارەکان