رۆژنامەی سەلزبۆرگەی نەمسایی بەمانشێتێکی گەورە لەسەرەوە نووسیوویەتی: «ئایا هێشتا پێویستمان بە رۆژی ژنانە؟» و لە ناوەڕۆکەکەشیدا دەڵێت: «پوتینی روسیا و لۆکاشینکۆی بێلاڕوسیا، ماوەیەکی زۆرە پێشێلی مافەکانی ژنانن دەکەن، سەرۆک ترەمپ بەردەوام سیاسەتەکانی لەدژی بەرژەوەندیی ژنان توندتر دەکات، زوکەربێرگ بەڕێوەبەری فەیسبووک و کۆمپانیا زەبەلاحەکانی تەکنۆلۆژیا لەم دواییەدا دەستیان کردووە بە هەڵاکردن بە دروشمی دژە ژن، لەزۆر لاوە لەسەر ئاستی باڵا ژنان پەراوێز دەخرێن و گاڵتەیان پێدەکرێت و هەڕەشەی توندوتیژییان لەسەر دەکرێت، چونکە دیارە لە ژنان دەترسن .