رۆژنامەی ئافتۆنبلاتی سویدیش دەڵێت: «بەهێزترین پیاوی جیهان، ناوی دۆناڵد ترەمپە و وەک کەسێکی بێزارکەر رەفتار دەکات، دەوڵەمەندترین پیاوی جیهان ناوی ئیلۆن ماسکە و نیشانی دەدات کە چۆن دەوڵەتی ئاسوودە ژیانی کۆمەڵکوژ دەکات، دەوڵەتە سەرمایەدار و زەنگین و خاوەن کۆمپانیا زەبەلاحەکان بەردەوام دەستی کاری هەرزانی ژنان بەکاردەهێنن بۆ زیاتر خۆدەوڵەمەندکردن، پیاوە بەهێزەکان، ئەوانەی ئامادەن دەوڵەتەکان بشکێنن و سروشت لەناوببەن و بکوژی راستەقینەی ئەم سەردەمەن، دەبێت هەوڵەکانیان دژی مرۆڤایەتی رابگیرێت، فێمینیزم دەبێت ببێتە ناوی جیهانێکی شایستەتر.