لە کۆبوونەوەیەکی باڵای یەکێتیی ئەوروپادا هەر 27 وڵاتەکە بڕیاریاندا خەرجیی بەرگریی خۆیان زیادبکەن و چەکی زیاتر دابین بکەن لە ئەگەری هەر رووبەڕووبوونەوەیەکی سەربازیدا.
لەمبارەیەشەوە رۆژنامەی ئارگوەزایتۆنگی سویسری نووسیوێتی: دەیان ساڵە ئەوروپییەکان شانازییان بەخۆیانەوە دەکرد کە بەهێزترین هێزی سەربازیی جیهانیان لەپشتەوەیە، ئێستا لاوازییەکە دەرکەوت و دەیانەوێت خۆیان بەهێز بکەن و چیدی پشت بە ئەمریکا نەبەستن.
رۆژنامەکە دەپرسێت ئایا ئەمریکای سەردەمی دۆناڵد ترەمپ دڵخۆش دەبێت ئەگەر ئەوروپایەکی بەهێزتر لەڕووی سەربازییەوە بێتە مەیدان؟ بێگومان نەخێر، بەڵام لانیکەم لایەکی دووڕوویی ئەمریکا دەردەکەوێت.