ئەو پێشنیازە یاساییانەی كە لەلایەن جێگری سەرۆكی گروپی دەم پارتی، گوڵستان كلیچ كۆچیگیت و سەزای تەمەلی سەبارەت بە «ئازادكردنی مەرجدار» و «كردنەوەی رێگاكانی ئازادكردن» لە جێبەجێكردنی سزای هەتاهەتایی لە چوارچێوەی یاسای بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر و یاسای لەسێدارەدان، ئاماژەی گرنگیان تێدایە.
ئەو دوو پەرلەمانتارە داوایان لە پەرلەمان كردووە، كە «قەدەغەكردنی ئازادكردنی مەرجدار بۆ تاوانبارانی تیرۆر كە سزای لەسێدارەدانیان گۆڕاوە بۆ زیندانی هەتاهەتایی قورس یان سزای زیندانی هەتاهەتایی قورسیان بەسەردا سەپێنراوە، هەڵبوەشێتەوە، هەروەها ئەگەری ئازادكردنی مەرجدار بناسێنرێت.»
كۆچیگیت و تەمەلی لەگەڵ پڕۆژە یاسایەكی دیكەدا داوایان كردووە كە زیندانیانی سزای هەتاهەتایی قورس بتوانن ئازاد بكرێن ئەگەر مەرجە پێویستەكان جێبەجێ بكرێن، ئەمەش بەپێی ماددەی 16ی هەمان یاسا، كە «دواخستنی جێبەجێكردنی سزای زیندانیكردن بەهۆی نەخۆشییەوە رێكدەخات».
بە هەموارکردنەوەی ئەو یاسایانەش، رێگای یاسایی دەكرێتەوە لەبەردەم ئازادكردنی ئۆجەلاندا.