دوای بانگەوازەكەی ئۆجەلان بۆ هەڵوەشاندنەوەی پەكەكە، مستەفا قەرەسو، ئەندامی كۆنسەی سەركردایەتی كەجەكە رایگەیاند: «پەكەكە هەڵدەوەشێنینەوە و كۆتایی بە خەباتی چەكداری دەهێنین». وتیشی: «نابێت هیچ كەسێك گومانی هەبێت لەمبارەیەوە».
قەرەسو بە ئیدعای ئەوەی كە پێویستە ئۆجەلان پرۆسەی كۆنگرە بەڕێوەببات، وتی: «ئێمە ئاگربەستمان راگەیاند. پەكەكە كۆنگرەی خۆی دەبەستێت و بڕیار دەدات». وتیشی: «ئەمە ماوەیەكی دیاریكراوی پێویستە و لە دوو یان سێ یان پێنج رۆژدا روونادات و گۆڕانكاریی دیموكراسی روو دەدات».
هەروەها رەمزی كارتال، بە BBC راگەیاندووە: بانگەوازەكەی ئۆجەلان «یەپەگە لە سوریا یان پژاك لە ئێران ناگرێتەوە»، كارتال جەختی لەوە كردەوە كە رێكخراوەكە پابەند دەبێت بە بانگەوازەكەی ئۆجەلانەوە و وتی: «رەنگە پێكهاتەی سەربازی كۆتایی پێبێت، بەڵام خەباتی دیموكراسی سەرەتایەكی نوێ دەبێت».