هۆڵەندا سیمینارێک دەربارەی دۆخی ژنان

12:44 - 2022-08-01
هەمەرەنگ
723 جار خوێندراوەتەوە

رۆژی 30/7/2022 یانەی کوردی لە رۆتردام، لە شاری دەنهاخی هۆڵەندا سیمینارێکیان بۆ «کنێر عەبدوڵڵا» سەرنووسەری گۆڤاری تەوار رێکخست.
لە سیمینارەکەدا کە دەربارەی «دۆخی ژنان» بوو، «شاعیر و نووسەر «ڤینۆس فایەق» بەڕێوەی دەبرد، «کنێر عەبدوڵڵا» باسی لە ئاڵەنگارییەکانی ژنی کورد کرد لە باشوری کوردستان، هاروەها تیشکی خستە سەر رۆڵی رێکخراوەکانی ژنان بەگشتی و یەکێتی ژنانی کوردستان بەتایبەتی سەبارەت کار و پڕۆژەکانی بە ئامانجی دادپەروەری و هێنانەدی کۆمەڵگەیەکی مرۆڤدۆست و خۆشگوزەران، بەشێوەیەک کەرامەتی مرۆڤ تیایدا پارێزراوبێت. هەروەها باسی لەوە کرد کە یەکەم ئاڵەنگاری لە خودی ژنان خۆیانەوە دەستپێدەکات بۆ ناسینی خۆیان و زانینی ئەرک و مافەکانیان، هەروەها یاساکان و کلتوری باوی کۆمەڵ بەشێکی تری ئاڵەنگارییەکانن کە بەشێوەیەک نەک تەنها ژن؛ بەڵکو پیاوانیش قوربانی کلتورێکی پەروەردەیین کە تاکەکان وەک مرۆڤ ناناسێنێت.
پاشان لەلایەن ئامادەبوانی سیمینارەکەوە گفتوگۆ کرا و باس لە چارەسەرییەکان کرا و گرنگی سەروەریی و جێبەجێکردنی یاسا خرایەڕوو کە لە کۆمەڵگەکانی ئەوروپا بەگشتی فریادڕەسی یەکلاکەرەوەیە بۆ پاراستنی ژیانی تاکەکان بێ جیاوازی.

بابەتە پەیوەندیدارەکان