جارێکی تر لەگەڵ سکۆرسیزی

12:47 - 2022-08-01
هەمەرەنگ
562 جار خوێندراوەتەوە

ئەکتەر و ئەستێرەی دیاری سینەمای جیهان، «لیۆناردیۆ دی کاپریۆ»، جارێکی تر بەشداریی لە فیلمێکدا دەکات کە دەرهێنەری سینەمایی بەناوبانگ «مارتن سکۆرسیزی» دەرهێنەرێتی.
بە گوێرەی راپۆرتێکی 
«The Hollywood Reporter» «دیکاپریۆ» لەگەڵ کۆمپانیای بەرهەمهێنەری فیلمەکەدا واژۆی کارکردنی کردووە و ئەمەش جاری شەشەمە ئەم ئەکتەرە سینەماییە لە فیلمێکی نوێدا رۆڵدەبینێت کە «سکۆرسیزی» دەرهێنەرێتی. هەروها راپۆرتەکە ئەوەشی بڵاوکردۆتەوە کە هەروەک کارەکانی پێشتریان، ئەم فیلمە نوێیەش دەبێتە بەرهەمێکی چێژبەخش، چونکە هەموو بەشدارییەکانی پێشتری ئەم دوو ئەستێرەیەی سینەما سەرکەوتنی باشی بەدەستهێناوە.
راپۆرتەکە وردەکاری زیاتری بڵاوکردۆتەوە کە چیرۆکی ئەم فیلمە نوێیە لە رۆمانێکەوە وەرگیراوە کە باس لە نوقمبوونی کەشتییەکی بەریتانی دەکات بە ناوی «Wager» و لە کەناراوەکانی ئەمریکا تێکدەشکێت، بەڵام کاپتنی کەشتییەکە بۆ رزگاربوونیان لە مردن چەندین سەرکێشی دەکات.

ئومێد محەمەد

بابەتە پەیوەندیدارەکان