یەشار گولەر وەزیری بەرگریی توركیا رایگەیاند: پەكەكە و سەرجەم درێژكراوەكانی كە لە جوگرافیای جیاواز و بە ناوی جیاوازەوە كاردەكەن، بەبێ گوێدانە ئەوەی لە كوێ بن، دەبێت بڕیار بدەن دەستبەجێ خۆیان هەڵبووەشێننەوە و بەبێ هیچ مەرجێك چەكەكانیان رادەست بكەن.
گولەر لە رێوڕەسمی دەرچوونی وەرزی بیستەمی زانكۆی بەرگریی نیشتمانییدا، ئاماژەی بەوەدا: توركیا هیچ ئیمتیازێك لە شەڕی دژی تیرۆردا نادات و وتی: لەو چوارچێوەیەدا نابێت ئەو پرسانەی كە لە دەقەكەدا نەهاتووە وەك «ئاگربەست»، بخرێنە بەرنامەی كارەوە، چونكە ئێستا ئاگربەست نییە