پرۆژەیاسایەك لەلایەن ئیسرائیل و یۆنانەوە پێشكەش بە كۆنگرێسی ئەمریكا كراوە و تیایدا هاتووە: پێویستە توركیا وەك وڵاتێكی خۆرهەڵاتی ناوەڕاست لەلایەن وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكاوە پێناسە بكرێت، نەك وڵاتێكی ئەوروپی.
یاسای «رێكخستنەوەی پەیوەندییە دیپلۆماسییەكان لەگەڵ توركیا» كە لەلایەن نوێنەران گوس بیلیرەكیس و براد شنایدەرەوە پێشكەش كراوە، پێشبینی گواستنەوەی توركیا لە نووسینگەی ئەوروپا و ئۆراسیا (EURی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكاوە بۆ نووسینگەی خۆرهەڵاتی نزیك (NEA) دەكات. بەم شێوەیە مەبەست لێی پێناسەكردنی پێگەی دیپلۆماسی توركیایە لە هەمان ناوچە لەگەڵ ئێران و سوریا و لیبیادا.
پرۆژەیاساكەی ئیسرائیل و یۆنان باس لەوەشدەكات: تەركیزكردنی توركیا لە سەر خۆرهەڵاتی ناوەڕاست و زیادبوونی پەیوەندییەكانی لەگەڵ روسیا، چین و ئێران، ئەو راستییە دەردەخات كە چیتر پەیوەندییەكانی لەگەڵ ئەوروپا لەئەولەویات دانانێت.