کۆمسیۆن: هەفتەی داهاتوو نوێكردنەوەی تۆماری بایۆمەتری دەنگدەران دەستپێدەكاتەوە

08:15 - 2025-03-11
کوردستان
35 جار خوێندراوەتەوە

لە بڵاوکراوەیەکدا، كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عیراق رایگەیاند، رۆژی شەممەی داهاتوو نوێكردنەوەی تۆماری بایۆمەتری دەنگدەران دەستپێدەكاتەوە بۆ هەڵبژاردنی داهاتووی ئەنجومەنی نوێنەران، لە دایكبووانی ساڵی 2007 یش مافی دەنگدانیان دەبێت.

لە بڵاوکراوەکەی کۆمسیۆندا هاتووە، لە چوارچێوەی ئامادەكارییەكانیان بۆ هەڵبژاردنی داهاتووی ئەنجومەنی نوێنەران، كە بڕیارە كۆتایی ئەمساڵ بكرێت، دەستیانكردووە بە نوێكردنەوەی بەرنامەكانی ئامێری پەنجەمۆر و چارەسەركردنی كێشەی نەخوێندنەوەی پەنجەمۆری دەنگدەران، هاوكات ئەنجامدانی گرێبەستێك لەگەڵ كۆمپانیایەكی پشكنین بۆ پشكنینی ئامێرەكان.

ئەوەشی خستووەتەڕوو، كاردەكەن بە ئاڕاستەی زیادكردنی وێنەی دەنگدەر بۆ سەر كاتی دەنگدان، بۆ كەمكردنەوەی كێشەی نەخوێندنەوەی پەنجەمۆری دەنگدەر.

كۆمسیۆن راشیگەیاندووە، رۆژی شەممەی داهاتوو 15ی ئەم مانگە، نوێكردنەوەی تۆماری دەنگدەران دەستپێدەكات و لە دایكبووانی ساڵی 2007 یش مافی دەنگدانیان دەبێت و دەتوانن سەردان بكەن بۆ ناو تۆماركردن.

بابەتە پەیوەندیدارەکان