پرسەنامەی عیماد ئەحمەد بۆ کۆچی دوایی هەڤاڵ و تێکۆشەری دێرین، قەیس قەراخی

11:47 - 2025-03-11
کوردستان
49 جار خوێندراوەتەوە

بەڕێزان کەسوکار و بنەماڵەی کاک قەیس قەرەداخی

بەداخ و پەژارەیەکی زۆرەوە، هەواڵی ژیانئاوایی هاوڕێ و هەڤاڵ و تێکۆشەری دێرین کاک (قەیس قەراخی)م پێگەیشت.

کاک قەیس جگەلەوەی پیاوێکی بەهەڵوێست و نیشتمان پەروەر بوو، بۆ منیش هاوڕێکی زۆر بەڕێز و خۆشەویست بوو کە لەدوای ڕاپەرینە مەزنەکەی گەلەکەمانەوە ماوەکی زۆر لەگەڵ ئێمە ئیشی ڕێکخستنی کرد و خزمەتێکی زۆری لەو بوارەدا کرد، هەتا کۆچی دوای کرد پەیوەندی برایەتیمان بەردەوام بوو…
خوالێخۆشبوو نووسەرێکی دیار و هەڵکەوتو بوو کە جێگادەستی لەبواری نوسین و ئەدەبی کوردیدا دیار و جێگای بایەخە…

هەر بۆیە بە لەدەستدانی هاوڕێ و نووسەرێکی وەک کاک (قەیس قەرەداخی) زۆر دڵتەنگ و نیگەران بووین.
بۆ ئەم خەمە گەورەیە پرسەو سەرەخۆشی ئاڕاستەی کەسوکارو بنەماڵە سەربەرزەکەیان دەکەم و هاوبەشی ماتەمیانم.

لەخوای گەورە داواکارین گیانی پاکی کۆچکردوو بە بەهەشتی بەرین شادبکات، سەبووری و ئارامی بە هەموو لایەک ببەخشێت. 

عیماد ئەحمەد
‎١١_٣_٢٠٢٥

بابەتە پەیوەندیدارەکان