بومەلەرزەیەک سنووری مێرگەسووری هەژاند

10:52 - 2025-03-11
کوردستان
38 جار خوێندراوەتەوە

بومەلەرزەیەک سنووری مێرگەسووری هەژاند


سەعات 9 و 3 خولەکی ئەمشەو لەناوچە سنوورییەکانى هەرێمى کوردستان و باکوورى کوردستان  بومەلەرزەیەک بە گوڕی 5.1 پلە بەپێوەری رێختەر لە نزیک مێرگەسوور روویدا.

دەستەى کەشناسی و بومەلەرزەزانیى عیراق رایگەیاند، قوڵایى بومەلەرزەکە 10 کیلۆمەتر لە ژێر زەویدا بووە 45 کیلۆمەتر لە باکوورى هەولێرەوە دووربووە.

سیروان ساڵح، شارەزاى کەشناسى رایگەیاند، چەقى بومەلەرزەکە گوندی مێروز لە دەڤەرى شێروانی مەزن لە شارۆچکەى مێرگەسوور بووە.

هاونیشتمانییان لە هەولێر، دهۆک و سۆران و زاخۆ و چەند شوێنێکى دیکە هەستیان بە بومەلەرزەکە کردووە.

لە دیووى باکوورى کوردستانیشەوە چەقى بومەلەرزەکە 43 کیلۆمەتر لە شارى هەکارییەوە دوور بووە.

بابەتە پەیوەندیدارەکان