لە میدیای تورکییەوە

رێككەوتنی دیمەشق و هەسەدە

10:43 - 2025-03-12
جیهان
50 جار خوێندراوەتەوە

میدیاكان رێككەوتنە مێژووییە ئیمزاكراوەكەی نێوان ئیدارەی كاتیی سوریا و هێزەكانی (هەسەدە)یان بڵاوكردەوە، كە تیایدا دان بە مافە دەستوورییەكانی كورددا دەنێت و تا كۆتایی ساڵی 2025 دەچێتە بواری جێبەجێكردنەوە.
رێككەوتنەكە لە كاتێكی گرنگدا بوو كە ترەمپ بە سەرۆكی ئەمریکا هەڵبژێردراوەتەوە، لەم كاتەدا پاڵپشتییەكانی ئەمریكا بۆ هێزەكانی سوریای دیموكرات نادیار بوو، كەواتە رێككەوتنەكە بۆ زلهێزەكانی ناوچەكە چی دەگەیەنێت؟
وەك رایگەیاندووە، سەرۆك كۆماری توركیا، پشتگیریی خۆی بۆ رێككەوتنەكە دەربڕیوە، وەك دەزانرێت توركیا لە سەرەتای شەڕی ناوخۆی سوریاوە پاڵپشتی گروپە جۆراوجۆرەكانی ئۆپۆزسیۆنی سوریای كردووە و ناوچەی پارێزراوی دروستكرد كە سەربازانی توركیا لە هەندێك ناوچەی سنوورەكاندا جێگیركراون.
روسیا كە سەردەمانێك پاڵپشتی سەرەكیی نێودەوڵەتی رژێمی ئەسەد بووە، بنكەی سەربازی ستراتیجیی سەردەمیی سۆڤیەتی لە رۆژئاوای سوریادا هەیە، مۆسكۆ كە راستەوخۆ دوای رووخانی ئەسەد مافی پەنابەری بە ئەسەد بەخشی و دواتر داوای ئاشتەوایی لەگەڵ ئیدارەی نوێدا كرد، لە مێژە ئیدعای ئەوە دەكات كە حكومەتی دیمەشق، سەرەڕای گۆڕانی هاوسەنگییەكان، پێویستە كۆنترۆڵی تەواوی وڵاتەكە بكات.
ئیسرائیلیش یەكێكە لە زلهێزەكانی تر كە لە ماوەی ساڵانی رابردوودا سەدان هێرشی ئاسمانی بۆ سەر ئامانجە پەیوەندیدارەكان لە سوریا كردووە و لەم دواییانەشدا بە ئاشكرا  مەیلی بۆ پشتیوانیكردنی كوردەكانی سوریا خستووەتەڕوو، تا ئێستا هیچ بەیاننامەیەكی رەسمی سەبارەت بە رێككەوتنەكە بڵاونەكردۆتەوە.

 

بابەتە پەیوەندیدارەکان