كارزان رەسوڵ لێپرسراوی لقی هەولێری كۆمەڵەی كرێنشینانی كوردستان بە كوردستانی نوێ -ی راگەیاند: لەدوای راپەڕینی ساڵی 1991ی خەڵكی كوردستانەوە، دەرفەت رەخسا بۆئەوەی حكومەت كار بۆ كەمكردنەوەی كرێنشینی بكات، بەڵام ئەوە نەكراوە، بەهۆی زۆربوونی ژمارەی دانیشتوانەوە، ژمارەی كرێنشینانیش زۆر زیادیكردووە.
كۆمهڵهی كرێنشینان بۆ کوردستانی نوێ :
لەدوای راپەڕین نەتوانراوە گرفتی نیشتەجێبوون چارەسەر بكرێت
وتیشی: لەدوای پەسەندكردنی یاسای وەبەرهێنان لە 2006، پرۆژەیەكی زۆری نیشتەجێبوون دروستكرا و زۆربەشیان لە هەولێرن، بەڵام جگە لەبەشێكی كەم، هیچیان بۆ خەڵكی كرێنشین نەبوون، بەڵكو بۆ بازرگانیكردن بوون.
ئاماژەی بەوەشكرد: بەهۆی زۆریی كرێنشینانەوە كە تەنها لە هەولێر، زیاترە لە 100 هەزار خێزان، پڕۆسەی هاوسەرگیریی لەنێوان گەنجاندا بە رادەیەكی زۆر پاشەكشەی كردووە.
تەئكیدیكردەوە: بۆئەوەی چارەسەری كێشەی كرێنشینان بكرێت، پێویستە حكومەت پرۆژەی دروستكردنی یەكەی نیشتەجێبوونی هەبێت، یان زەوی دابەش بكات، سولفەی عەقار بۆ هاووڵاتیان بكاتەوە.
تەها عەبدوڵڵا