بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، بە یاوەریی شێخ ئەحمەد حەمەكەریم و د.هاوڕێ شێخ دارۆ ئەندامانی مەكتەبی سیاسی، لە شارەزوور بەشداریكرد لە پرسەی خاتوو (عەینە حاجی عەلی ئەمین) هاوسەری خوالێخۆشبوو لالە سەرحەد خەلیفە یونس.
لەمیانی بەشداریكردنی لە پرسەكەدا، سەرۆك بافڵ جەلال تاڵەبانی، لەنزیكەوە پرسە و سەرەخۆشی گەیاندە كوڕانی لالە سەرحەد و خزمانی رۆغزایی جاف و بنەماڵە سەربەرز و تێكۆشەرەكەیان، كە نموونەیەكی هەرەباڵان لە خەبات و تێكۆشاندا و هیواشی خواست ئەمە دواخەمی خانەوادە سەربەرزەكەیان بێت و سەبووری و ئارامی بە هەموولایەكیان ببەخشێت.