یەکەمین دیداری زانکۆی راپەڕین بەڕێوەچوو

12:40 - 2025-03-12
دووتوێ
31 جار خوێندراوەتەوە

پێشنیوەڕۆی رۆژی سێشەممە 10/3 زانکۆی راپەڕین بە سپۆنسەریی میدیایی کەناڵی کوردسات، یەکەمین دیداری ساڵانەی خۆی لەژێر ناوی «دیداری زانکۆ لە ساڵیادی راپەڕینی ئاداری 1991» سازکرد.
یەکەمین دیدار، وێڕای پێشکەشکردنی وتاری سەرۆکی زانکۆی راپەڕین و راگرایەتی، بە بەشداریی ژمارەیەک لە نووسەران و رووناکبیران و سیاسەتمەدار و شارەزایان بەڕێوەچوو و هەریەک لە بەڕێزان «فەرید ئەسەسەرد و ستران عەبدوڵڵا، د.عومەر نورەدینی، د.رزگار قادر و د.سەڵاحەدین بابەکر» بابەتیان تێدا پێشکەشکرد.
لەوبارەیەشەوە د.ئارام قادر وتەبێژی یەکەمین دیداری زانکۆ، بە کوردستانی نوێی راپەڕینی راگەیاند: ئامانج لە دیدارەکە هێنانەئارای گفتۆگۆی سیاسی و زانستی و میتۆدیی بەرپرسیارانەبوو لەبارەی مێژووی کورد پێش راپەڕین و ساتەوەختی راپەڕین و دوای راپەڕینیش، لەگەڵ تیشک خستنە سەر ئامادەکاریی حزب و لایەنە سیاسییەکان لەپێش راپەڕیندا و روونیشیکردەوە کە هەوڵیاندا لە روانگەیەکی ئەکادیمییەوە، پەیوەندیی نێوان راپەڕین و هەلومەرجە ناوخۆیی و ئیقلیمی و نێودەوڵەتییەکان و شاڵاوەکانی جینۆسایدی ئەنفال و داگیرکردنی کوێت لەلایەن رژێمی بەعسەوە لە پێنج گۆشەنیگای جیاوازی لایەنە سیاسییەکانەوە روونبکرێتەوە.

شاجوان حەسەن

 




#کوردستانی نوێ-ی راپەڕین

بابەتە پەیوەندیدارەکان