ساڵح موسلیم ئەندامى دەستەى سەرۆکایەتیى پەیەدە رایگەیاند، یەکەمجارە کورد لە سوریا بە ناسنامەى خۆیەوە دەچێتە دەسەڵات و رێککەوتنەکەى نێوان هەسەدە و حکومەتى دیمەشق مێژووییە، چونکە کورد بەناسنامەى خۆیەوە دەبێتە هاوبەشى دەسەڵات لە سوریا.
وتیشی، بەگوێرەى رێککەوتنەکە پێویستە چەند لیژنەیەک بۆ تێکەڵاوبوونى هەسەدە لەگەڵ وەزارەتى بەرگرى و تێکەڵبوونى ئیدارەى خۆسەر و یەکە ئابوورییەکان لەگەڵ حکومەتى دیمەشق دروستبکرێن و لەماوەى ساڵێک رێکەوتنەکە جێبەجێبکرێت.