خانەقین، زیادەڕۆییەكان لادەبرێن

01:23 - 2025-03-13
کوردستان
46 جار خوێندراوەتەوە

لە هەڵمەتێكی هاوبەشی ئیدارەی ناوەندی پارێزگای دیالە و قائیمقامیەتی خانەقین، ژمارەیەك زیادەڕەوی لە سنووری خانەقین لابران و پارێزگاریش دەڵێت: یاسا لەسەروو هەموو شتێكەوەیە.
لە لێدوانێكدا بۆ كوردستانی نوێ، عەدنان شەمەری پارێزگاری دیالە، قسەی لەسەر هەڵمەتەكە كرد و وتی: لابردنی زیادەڕەوییەكان هەموو سنووری دیالە دەگرێتەوە و داگیركردنی زەوی و زیادەڕەوی رێگەی پێنادرێت و رووبەڕووی هەر كەسێك دەوەستینەوە.
هەر لەوبارەیەوە، جواد فەیزوڵڵا قائیمقامی خانەقین، بە كوردستانی نوێ-ی راگەیاند: پرۆژە زیادەڕەوییەكەی سنووری خانەقین وەستێنراوە و ئەو بینایانەشی دروستكرابوون، رووخێنران و لە هەر شوێنێكیش هەبێت نایهێڵین. 
ئارۆ سامان

بابەتە پەیوەندیدارەکان