دوێنێ، باڵیۆز د.محەمەد سابیر سەرۆكی دامەزراوەی سەرۆك جەلال تاڵەبانی یاداشتنامەیەكی لێكتێگەیشتنی لەگەڵ رەفیق سابیر سەرۆكی بنكەی ژین، ئیمزاكرد.
لە وتەیەكدا، باڵیۆز د.محەمەد سابیر، رایگەیاند: دەمانەوێت رۆڵێكی بونیادنەرانە لە ئەرشیفكردن، كۆكردنەوەی بەڵگە، رۆشنبیری، كەلتووری، زانستی و گەشەی مرۆیی، ببینین و ئەم یاداشتنامەیەش لەو چوارچێوەیەدایە و پڕۆژەی هاوبەشی كەلتوری و بەڵگەنامەیی گرنگ بەئەنجام دەگەیەنین.