بەپێی وتەی سەرۆكی لیژنەی كشتوكاڵ لە ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك، بۆ چارەسەركردنی كێشەی زەویی جووتیاران و گەڕانەوەی ماف بۆ خاوەنەكانی، دوێنێ خالید شوانی وەزیری داد و هادی عامری سەرۆكی لیژنەی مادەی 140 تاوتوێی میكانیزمەكانی جێبەجێكردنی یاسای گەڕاندنەوەی زەوییە كشتوكاڵییەكانی كەركوكیان كردووە.
لە لێدوانەكەیدا بۆ كوردستانی نوێ، عەبدوڵڵا میروەیس، راشیگەیاند: لە كۆبوونەوەكەدا، بەڕێوەبەرانی گشتیی فەرمانگەی یاسایی و تۆماری خانووبەرە ئامادەبوون و قسە لەسەر یاسای ژمارە 29ی ساڵی 2012ی ئەنجومەنی وەزیران تایبەت بە هەڵوەشاندنەوەی بڕیارەكانی لیژنەی كاروباری باكووری سەر بە حزبی بەعسی هەڵوەشاوە كراوە، كە تیایدا ماف بۆ جووتیاران دەگەڕێنێتەوە.
هێمن ئەحمەد