قوباد تاڵەبانی لێپرسراوی مەكتەبی سكرتاریەتی سەرۆك مام جەلال، بەبۆنەی 31هەمین ساڵیادی دامەزراندنی گۆڤار و سایتی (المرصد) و چوونە نێو دەیەی چوارەمی تەمەنی كاركردنییەوە، پیرۆزبایی لە محەمەد شێخ عوسمان و رۆژنامەنووس و كادرانی (المرصد) دەكات و هیوای سەركەوتن و بەرەوپێشچوونی زیاتریان بۆ دەخوازێت.
لە پەیامەكەیدا، هاتووە: (المرصد) سەرچاوەیەكی گرنگی وەرگرتنی شیكاریی و زانیاریی باوەڕپێكراوە و قۆناغ بەقۆناغ خۆی نوێدەكاتەوە و سەرنجی خوێنەرانی بۆ لای خۆی راكێشاوە.