كەناڵی (الحرة) لای خۆیەوە بایەخی بە قسەكانی رەجەب تەیب ئەردۆغان داوە و نووسیویەتی: سەرۆكی توركیا پشتیوانی ئەو رێككەوتنە دەكات لەنێوان هێزەكانی سوریای دیموكرات كە زۆرینەیان كوردن لەگەڵ دەسەڵاتی نوێ لە سوریا و تێكەڵكردنی دامودەزگاكانی ئیدارەی خۆسەریی لەچوارچێوەی دەوڵەتی سوریادا و ئەوەش هەنگاوێكە بەئاراستەیەكی راست.
كەناڵەكە ئاماژەی بەوەكردووە: ئەم لێدوانەی ئەردۆغان لەكاتی بەربانگكردنێكی رەمەزاندا بووە و ئەردۆغان رایگەیاندووە «جێبەجێكردنی تەواوی خاڵەكانی رێككەوتنەكە و بەردەوامبوون لەسەری، دەچێتە خزمەتی ئاسایش و ئاشتیی سوریا و لەم رێككەوتنەدا تەواوی هاووڵاتیانی سوریا براوەن و پێویستە مافی هەموو پێكهاتەكانی سوریا لەبەرچاو بگیرێت و نوێنەراتیكردنیان لەناو پرۆسەی سیاسیدا بەتەواوی رەنگبداتەوە».